Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
جیم ماكگراس گوته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی بوش له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا، كۆچی دوایی باڕباڕا بوشی راگه‌یاند.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دراوه، باڕباڕا بوش رۆژی سێشهمه كۆچی دوایی كردووه و دواتر له‌باره‌ی بهخاكسپاردنیهوه زانیاری بڵاوده‌كرێته‌وه.
هاوكات 43یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش (بوشی كوڕ) له‌باره‌ی كۆچی دوایی باڕباڕا بوشی دایكی-یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بوش‌دا هاتووه، "مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌رم كه كوڕی باڕباڕا بوشم. خێزانه‌كه‌مان زۆر بیری ئه‌و ده‌كه‌ن و سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه له‌م قۆناغه‌دا هاوخه‌می ئێمه بوون".
له په‌یامی سه‌ره‌خۆشییدا بۆ بنه‌ماڵه‌ی بوش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ نووسیویه‌تی، "باڕباڕا بوش به خۆبه‌خشینی به وڵاته‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هه‌میشه له بیرماندا ده‌مێنێته‌وه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو جۆرج ئه‌یچ ده‌بلیو بوش (بوشی باوك) رایگه‌یاند، باڕباڕای هاوسه‌ری ره‌تیكردووه‌ته‌وه چارەسەری پزیشكی وه‌ربگرێت.
باڕباڕا بوش یه‌كێكه له‌و دوو ژنه‌ی کە هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكایان كردووه.
جگە لە باڕباڕا کە مێرد و کوڕەکەشی سەرۆک ئەمریکا بوون، ئابیگه‌یل ئادامس، هاوسه‌ری جۆن ئادامس، دووه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریکا و دایكی جۆن كوینسی ئادامس، شه‌شه‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش بووه.