İslam Doğru,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal,Osman Bayramaliyev
18 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرك - AA
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، رایگه‌یاند حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه له هاریكاری نزیكدایه له‌گه‌ڵ سعوودیه له پلانی ته‌نگه‌تاوكردنی ئێران، نیگه‌رانی جددی هه‌یه له‌باره‌ی بوونی حكوومه‌تی سعوودیه له خاڵی هه‌ستیاری رووداوی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی.
له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا كه یه‌كێكه له رۆژنامه دیاره‌كانی ئه‌مریكا، گوتارێكی ده‌یڤید ئی. سانگر بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ژێرناوی "دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسی ونبوو، ده‌توانێت به‌ر به پلانی تره‌مپ بگرێت بۆ ته‌نگه‌تاوكردنی ئێران". له‌و گوتاره‌دا باس له‌و كێشانه كراوه كه له‌ناو حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ سه‌ریهه‌ڵداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووان په‌نچه بۆ سعوودیه راده‌كێشن له بانگه‌شه‌كانی كوژرانی خاشقچیدا.
- كاتێكی خراپ بۆ گه‌مارۆدانی ئێران
له گوتاره‌كه‌دا پشت به زانیاری چه‌ند به‌رپرسێكی كۆشكی سپی به‌ستراوه كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت. به‌رپرسه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه له كاتێكدا حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ بیر له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند ده‌كاته‌وه بۆ ته‌واو راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له 5ی تشرینی دووه‌مدا، ئه‌گه‌ر سعوودیه بكه‌ری سه‌ره‌كی بێت له رووداوی كوشتنی خاشقچیدا ئه‌وه بۆ خۆیان كاتێكی هه‌ڵه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، باس له‌وه كراوه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ متمانه‌ی به حكوومه‌تی سعوودیه هه‌یه به‌و ئامانجه‌ی ستراتیجی گه‌مارۆی گشتگیری ئه‌مریكا كه دژ به ئێران پلانی بۆ داناوه به‌كه‌ڵك بێت دوای ئه‌وه‌ی رێگری كرد له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به‌بێ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهاندا و، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی نوێ بكات كه له كه‌نداوی ئێران‌دا ئێران ته‌نگه‌تاو بكه‌ن.
له گوتاره‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ی دژ به ئێران داڕێژراوه جێبه‌جێ بكرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیادبوونێكی جددی له داهاتی نه‌وتی سعوودیه‌كان رووبدات، به‌ڵام له ئێستادا كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌هۆی كوشتنی خاشقچیه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر به‌سزا گه‌یاندنی شانشینی سعوودیه كردووه، له‌به‌رئه‌وه سه‌ردانی به‌په‌له‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بۆ سعوودیه له‌و رووه‌وه واتاداره.
-دژیەکیی هاوپەیمانی بێ پەروا، سعوودیە
لە گوتارەکەدا کاربەدەستانی کۆشکی سپی ئاماژەیان بەوەکردووە لە کاتێکدا سعوودیە دیمەنی هاوپەیمانێکی بێ پەروا لەرێگەی رابەرایەتیی هەڵمەتێکی سەربازیی تۆقێنەر لە یەمەن و تا ئێستا بەرپرسیاربوونی لە کەیسی بێ سەروشوینبوونی جەمال خاشقچی، دەکات بەڵام سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و وەزیری دەرەوە، مایک پۆمپیۆ هەوڵی ئەوە دەدەن ئێران وەک "ستەمکار"ی ناوچەکە نیشانبدەن و ئەمەش خۆی لەخۆیدا دژیەکییە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هیچارد هاس، کە لەگەڵ زۆرێک لە سەرۆکە کۆماریخوازەکانی ئەمریکادا کاریکردووە، رایگەیاند: "ئەوەی کە سزا بەسەر وڵاتێک‌دا بسەپێنیت و هاوکات بتوانیت پێکەوە کاربکەیت لەگەڵیدا، پێویستی بە دۆخێکی تایبەتە. لەکاتێکدا کە سعوودییەکان بۆردوومانی منداڵان لە یەمەن دەکەن و کاری خراپ بەرامبەر نەیار و رۆژنامەوانان ئەنجامدەدەن، چڕکردنەوەی تواناکان لەسەر هەڵسوکەوتەکانی ئێران، هیچ ئاسان نییە".
ئاماژە بەوەشکراوە زۆر کار هەیە کە سعوودیە ئەنجامیداون و ئەگەر بێت و لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامبدرێن ئەوا ناتوانرێت قبووڵ بکرێن. ترەمپ کە هەموو توانای خۆی لەسەر ئێران چڕکردووەتەوە و دەیەوێت لەو هەڵسوکەوتانەی سعوودیە خۆشبێت، لەلایەن زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێس و گرووپەکانی مافی مرۆڤەوە بە گونجاو نازانرێت.
- ستراتیژی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران لە مەترسیدایە
لە گوتارەکەدا باس لەوەشکراوە کە دیارنەمانی خاشقچی دوای ئەوەی بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەک دۆکیومێنتی تایبەت بە هاوسەرگیریی سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد، ئاستی گرژییەکانی لە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە لەگەڵ هەریەک لە تورکیا و ئەمریکا بەرزکردووەتەوە و کۆشكی سپی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو زیانانە بخەمڵێنێت کە کەیسی خاشقچی لەسەر ستراتیژەکانی ئەمریکا کە واشنتۆن بە نیازە لە دژی ئێران بیانخاتە واری جێبەجێکردنەوە.
لە گوتارەکەدا هاتووە: "ئیدارەی ترەمپ چاوەڕوانی ئەوە بوو لە پێنجی تشرینی دووەمدا رایبگەیەنێت سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی لە هەریەک لە بوارەکانی بازرگانییکردنی نەوت و رەوانەکردنی پارە لەرێگەی دۆلارەوە بۆ ئێران، پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بە پرۆژەکان و ئەنجامدانی وەبەرهێنان لەو وڵاتە و لە زۆر سێکتیەری دیکەدا لەگەڵ حکوومەتی تاران کاردەکەن، کارکردنیان لەگەڵ ئەمریکادا قەدەغەبکرێت. له رێگای ئه‌م سزایانه‌وه ئه‌مریكا و سعوودییه‌كان هه‌وڵیاندا به پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك هۆكاری هه‌موو ناسه‌قامگیرییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخه‌نه ئه‌ستۆی ئێران".
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌رپرسان دانیان به‌وه داناوه كه بێ سه‌روشوێنبوونی خاشقچی له كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه له ئیستانبوڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و تێزانه دروستكردووه كه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ئاماده كراون. جه‌ختیشیان له سه‌ر ئه‌وه كردووەته‌وه كه به‌ر له‌وه‌ی مه‌ترسی زیاتر بكه‌وێته سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ی له‌باره‌ی ئێران له‌لایه‌ن تره‌مپ و داموده‌زگا سعوودییهكانهوه پلانی بۆ داندراوه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو له‌باره‌ی چاره‌نووسی خاشقچییه‌وه بكرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی زوو رابگه‌یه‌ندرێت.
- ئیداره‌ی ئه‌مریكا و سعوودیه ده‌یانه‌وێت رۆژه‌ڤ بگۆڕن
شاره‌زایانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئامانجی تره‌مپ و سعوودییه‌كان روونه و ده‌ڵێن: "لابردنی مانشێتی رۆژنامه‌كان له‌باره‌ی رۆڵی سعوودیه له بێ سه‌روشوێنبوونی خاشقچی دیسانه‌وه چڕكردنه‌وه‌ی سه‌رنجه بۆ سه‌ر ئێران".
سه‌رۆكی ناوه‌ندی كڕاون بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی براندهیس كه راوێژكاری كۆشكی سپی بووه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له‌باره‌ی چه‌كی ناووكی، گاری سامۆری رایگه‌یاندووه: "ئه‌وان (تره‌مپ) حه‌زێكی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به هێنانی چیرۆكێكی نوێ باری سه‌رنج له رووداوی (خاشقچی) لابه‌رێت. ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له فه‌رمانی محمه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی خاشقچی به‌رده‌وامیان پێ نادرێت. ناچاره چیرۆكێك ببینێته‌وه و دان به‌وه دابنێت كه ئه‌م بڕیاره ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی لێكهوتهوه یاخود ئۆپه‌راسۆنێكی سه‌رسه‌ریانه بووە".
تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌وڵ ده‌درێت له رووداوی بێ سه‌روشوێنبوونی خاشقچی ناوی شازاده‌ی جێنشهین بزڕێندرێت گوتبووی: "له‌وانه‌یه بكوژانی سه‌رسه‌ری خاشقچییان كوشتبێت"، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن میدیاكانی ئه‌مریكاوه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا.