İhvan Radoykov,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2019
سۆفیا – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤێدێڤ له‌باره‌ی پلانی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف ١٦ له‌لایه‌ن بولگاریاوه، رایگه‌یاند "ده‌تواندرێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی له هه‌ر كوێیه‌ك بكڕدرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه گازی سروشتی بێت و وێستگه‌كانی وزه كار بكه‌ن".
له میانی سه‌ردانه دوو رۆژییهكهیدا بۆ بولگاریا سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤێدێڤ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، بۆیكۆ بۆریسۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان به‌ست.
مێدڤێدێڤ به بیری هێنایه‌وه كه له رابردوودا پڕۆژه‌ی ته‌وژمی باشوور له‌لایه‌ن بولگاریاوه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و پێویسته رێگه نه‌درێت به‌وه‌ی كارێكی له‌مجۆره دووباره ببێته‌وه و گوتی:
"كه دێته سه‌ر باسی پڕۆژه‌ی ته‌وژمی تورك چاوه‌ڕوانی دڵنیاییدان ده‌كه‌ین له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. هیوادارین چاره‌نووسی وه‌ك پڕۆژه‌ی ته‌وژمی باشوور لێ به‌سه‌ر نێیه‌ت. هیوادارم هاوتا بولگارییهكانمان هه‌ست به‌وه بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤێدێڤ له‌باره‌ی پلانی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف ١٦ له‌لایه‌ن بولگاریاوه، رایگه‌یاند "ده‌تواندرێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی له هه‌ر كوێیه‌ك بكڕدرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه گازی سروشتی بێت و وێستگه‌كانی وزه كار بكه‌ن".
- "ده‌توانین له به‌لقانه‌وه ١٦ ملیار مه‌ترسێجا گازی سروشتی بفرۆشین"
سه‌رۆكوه‌زیرانی بولگاریا، بۆیكۆ بۆریسۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هاوبه‌شێكی راستگۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناتۆ.
بۆریسۆڤ پێداگیری خۆیانی خسته روو له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان رۆڵی گرنگ بگێڕێت بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی و مافی ئه‌وه‌یشی هه‌یه و گوتی: "له‌و كاته‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی بۆ توركیا له رێگای بولگارییاوه ده‌گوازرێته‌وه، بۆڕییه‌كانی ئێمه به‌تاڵ ده‌بن. بۆ پڕكردنه‌وه‌یان ناچارین به دوای سه‌رچاوه‌ی نوێ‌دا بگه‌ڕێین. مادام له‌به‌ر پڕۆژه‌كانی ته‌وژمی یه‌كه‌می باكوور و ته‌وژمی دووه‌می باكوور هه‌نگاو ده‌ندرێت ئێمه‌ش پڕۆژه‌كه‌مان كه ناولێناوه 'به‌لقان' له بنكه‌كانی دابه‌شكردنه‌وه ده‌توانین ١٦ ملیار مه‌ترسێجا گازی سروشتی بفرۆشین".