مۆسكۆ
موسوڵمانانی شاری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا، ئامادەكارییەكانی مانگی رەمەزانیان تەواو كرد.
لە كاتێكدا بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە فرۆشی كتێبی ئاینی، بەرماڵ و كڵاوی نوێژ كردن لەبەردەم مزگەوتی ناوەندی مۆسكۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە زیاد بوون كردووە، هاوكات ژمارەیەكی زۆر خیوەتیش هەڵدراون كە نزیكەی 600 كەس لە خۆ دەگرن و رۆژانە و بەدرێژایی مانگی رەمەزان تیایاندا بەربانگ دەكرێتەوە.
بەرپرسی دانانی ئەو خیوەتانە لە پاركی سەركەوتنی مۆسكۆ ریفات ئیسماعیلۆڤ بە ئانادۆڵوی راگەیاند: "ئەمە 10مین جارە خیوەتی رەمەزان هەڵدەدەین".
گوتیشی: "بەمەبەستی ناساندنی كلتووری رۆژوو گرتنی مانگی رەمەزان بە خەڵكی و زیندوو راگرتنی كەشوهەوای دەروونی رۆژوو گرتن هەر ئیوارەیە و بەرنامەیەكی جیاواز ساز دەكەین. لێرەدا هاووڵاتیان دەتوانن كلتووری خۆیان نمایش بكەن. ئەمەش 10مین جارە خێمەی رەمەزان هەڵدەدەین."
ئیسماعیلۆڤ ئاماژەی بەوە كرد كە لەو خیوەتانەدا خوانی بەربانگ دەدەن بە 300-350 كەس، ئەم ژمارەیەش بەدرێژایی ئیوارە دەگاتە 600 كەس.
ئەم ئێوارەیە لە رووسیا یەكەم نوێژی تەراویح دەكرێت و موسوڵمانانیش بۆ یەكەم پارشێوی رەمەزان هەڵدەستن.