واشنتۆن
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی ئەمەریکا وسەرجەم موسڵمانانی جیهان کرد.
ئۆباما لە پەیامەكەیدا دەڵێت؛ "لەكاتێكدا مانگی تازە رەمەزانی بۆ ئێمە هێناوە، من و میشێل، پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی ئەمەریكا و جیهان دەكەین كە فەرزی رۆژووگرتن بەجێ دەگەیەنن".
لەبەشێكی پیرۆزباییەكەدا ئۆباما ئاماژەی بەوەداوە كە رەمەزان دەبێتە هۆی كۆكردنەوەی تەواوی خێزان و كۆمەڵگەكان لە دەوری یەك بەربانگ كە نیشانەی دەوڵەمەندی كلتوری كۆمەڵگەی ئیسلامە و دەڵێت؛ "موسڵمانان لە رۆژدا رۆژوو دەگرن و شەوانیش خوداپەرستی دەكەن و كاتی ئەوەیە كە ئارام بگرن بەرامبەر بە ناخۆشییەكان و بڕوا و سۆز و لێبوردەییان زیاد بكەن. لە مانگی بەخشیندا، مسوڵمانان دەستی یارمەتی و هاوكاری بۆ ئەوانە درێژ دەكەن كە بەهۆی جەنگەوە برسی بوون و لەبەر نەبوونی و نەخۆشی لێیان قەوماوە".
ئۆباما لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا كە ئاراستەی هاووڵاتییانی مسوڵمانی وڵاتەكەی خۆی كردووە ئاماژەی بەوەداوە كە جارێكی دیكە بە تاسەوە چاوەڕێی ئامادەكردنی خوانی بەربانگە لە كۆشكی سپی، كە كلتورێكی مسوڵمانانی ئەمریكایە.