نیویۆرك
كارساز بیل گاتیس بە ٧٨.٥ ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەكەمین دەوڵەمەندانی جیھاندابە و توانی جارێكی دیكە یەكەمی ریزبەندیەكە لە كارسازی مەكسیكی كارلۆس سلیم كە ساڵی پار یەكەم ببوو، وەرگرێتەوە.
ساڵی ٢٠١٣ لە ھەموو جیھان زیاتر لە ٣٠٠ كەس دەوڵەمەند بوونە و سامانی گشتیان گەیشتۆتە ٣.٧ ترلیۆن دۆلار.
ریزبەندی دەوڵەمەندەكانی جیھان ھەموو ساڵێك ئەنجامدەدرێت، یەكەمینی ئەو ساڵ بە گوێرەی ساڵی ٢٠١٣، ١٥.٨ ملیاری دۆلاری لە سامانی خۆی زیاتر كردووە، كە كارسازی ئەمریكی بیل گاتیسە و سامانەكەی گەیشتۆتە زیاتر لە ٧٨ ملیار دۆلار.
ئەو ریزبەندیە كە لایەن بلۆمبێرگ رێكدەخرێ، دەوڵەمەندی مەكسیكی كارلۆس سلیم خاوەن گەورە كۆمپانیای پەیوەندیەكان بە بڕی ٧٢ ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەكەم گەڕٍاوەتەوە ریزبەندی دووەم. گاتیس دامەزرێنەری مایكرۆسكۆفت بڕی داھاتی سەدا ٢٥.٢ زیادكردووە ركابەرە مەكسیكەكەی لەدوای خۆی بەجێھێشت. لەدوای ملیاردێر كارلۆس سلیم، ملیاردێری ئیسپانی ئامانیكۆ ئۆرتیگا خاوەنی ماركە زارا بە بڕی سەدا ٦٦.٤ ملیار دۆلار بە پلەی سێیەم دێت.
هەروەها كریستی رەس واڵتۆن، وەكو ساڵی ٢٠١٣ پەیوەست بە ژنانەوە لە ریزبەندی یەكەمین دەوڵەمەندترین ژن مایەوە. ولیام كە ١٢.٢ پشكی لە كۆمپانیای واڵمارت ھەیە بە سەرمایەی ٣٩ ملیار دۆلار بووە دەوڵەمەندترین ژنی ئەمریكا و جیھان.
بیل گاتیس بە گوێرەی ساڵی رابردوو داھاتەكەی بە بڕی ١٥.٨ ملیار دۆلار زیادكردووە و لە ریزی یەكەم دایە. سەرمایەداری ئەمریكی شۆڵدن ئەندیلسۆن كە خاوەن چەندین قومارخانەی گەورەیە داھاتەكەی بە گوێرەی ساڵی پار ١٤.٤ ملیار دۆلار داھاتەكەی زیادكردووە لە ریزی دووەمین دێت. ھەروەھا سەرمایەداری چینی لیو چێ وۆ بە بڕی ١٤.٢ ملیار دۆلار داھاتەكەی زیادكردووە و لە ریزبەندی سێیەم دێت.
لەناو ٣٠٠ ملیاردێری جیھان لە ساڵی ٢٠١٣ تەنیا ٧٠ ملیاردێر زەرەری كردووە. سەرمایەداری بەڕازیلی ئیكا باتیستا لەھەموو ملیاردێرەكانی تر زیاتر زەرەری كردووە، باتیستا لەساڵی ٢٠١٢ لە ریزبەندی ھەشتەمین دەوڵەمەندی جیھان دابوو، بەڵام لەساڵی ٢٠١٣ لەھەموویان زیاتر زەرەری كرد. باتیستا كە خاوەن كۆمپانیای نەوتە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو بۆ ئەوەی ئیفلاس نەكات ناچار بوو لایەنە پەیوەندیدارەكان بەسەر بكاتەوە.