Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
مانۆڕی سه‌ربازیی سوپای پاسدارانی ئێران به به‌شداری كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و لۆجیستیكی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و یه‌كه‌كانی كۆماندۆ له كه‌نداو ده‌ستی پێكرد.
ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند هێزه وشكانییه‌كانی سوپای پاسداران ده‌ستی كردووه به مانۆڕێكی به‌رفراوان له كه‌نداو به‌ناوی "پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ١٢".
مانۆڕه‌كه له نزیك گه‌رووی هورمز ئه‌نجام ده‌درێت كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌یه‌كی ئێجگار گرنگه و له مانۆڕه‌كه‌دا "له میانی پیشه‌ی به‌رگری ئێران‌دا بۆ یه‌كه‌مجار ئۆپه‌راسیۆنی هێرشكردنه سه‌ر نمایش ده‌كرێن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و لۆجیستیكی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و یه‌كه‌كانی كۆماندۆ به‌شداری له مانۆڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
دوێنێ كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری USS John C. Stennis هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا چووه ناو كه‌نداو.