Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
كاراكاس – AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ لەبارەی هەوڵی کوشتنی ئەو، سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی جولیۆ بۆرگهس-ی بە بەرپرسیار زانی.
مادورۆ له گوتارێكیدا كه له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی بڵاوكرایه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه به‌پێی گوته‌كانی ئه‌و، شه‌ش گومانلێكراوه‌ی به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌ستگیركراون و دەرکەوتووە، سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن جولیۆ بۆرگهس كه دوورخراوه‌ته‌وه بۆ كۆڵۆمبیا به‌رپرسیاره له‌و هه‌وڵه.
ناوبراو گوتی: "چه‌ند گوته‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئاماژه به جولیۆ بۆرگهس ده‌كه‌ن. لێپرسینه‌وه‌كانیش به هه‌مان شێوه" و لەوە زیاتر ورده‌كاری رۆڵی بۆرگهس له رووداوه‌كه ئاشکرا نەکرد.
مادورۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن خوان رهكویهسهنس-یش كه به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه، یه‌كێكه له گومانلێكراوه‌كان.
گوتاره‌كه‌ی مادورۆ نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند و تیایدا گرته‌ی ڤیدیۆیی گومانلێكراوان و وێنه‌ی درۆنه تهقێندراوهكانی پێشان دران.
رۆژی یەکشەممە له کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لەلایەن سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ له كاراكاس، به فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه سه‌ر رێوڕه‌سمه‌كه. له رووداوه‌كه‌دا مادورۆ رزگاری بوو و حه‌وت سه‌ربازیش بریندار بوون.