Tolga Akbaba
01 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2026
لە ویلایەتی سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، له ئاكامی هێرشێكی چەکدارییدا کارمەندێکی پۆلیس گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەڕمی ئێران تەسنیم، کارمەندێکی پۆلیس لە سیستان و بەلوچستان لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی، کەوتووهتە بەر هێرشی گرووپێکی چەکدار کە بانگەشەی ئهوه دهكرێت پهیوهندیان به ئەمریکا و ئیسرائیلهوه ههیه.
لە هێرشەكهدا پۆلیسهكه گیانی لەدەستداوه.