Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
سکۆپیا - AA
لە مەقدۆنیا دەنگدەران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە مەقدۆنیا کاتژمێر ٠٨:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەردەوام دەبێت.
یەک ملیۆن و ٨١٤ هەزار و ٦٤٤ کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە و سێ هەزار و ٤٨٠ سندوق لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ پرۆسەکە دانراون.
لە هەڵبژاردنەکاندا، ١٩ پارتی سیاسیی، هاوپەیمانێتیی و کاندیدی سەربەخۆ بە نزیکەی شەش هەزار و ٩٠٠ کاندید رکابەریی یەکتر دەکەن.
لە مەقدۆنیا هەڵبژاردنە خۆجێییەکان هەر چوار ساڵێک ئەنجامدەدرێن و هاووڵاتییان بۆ دیارییکردنی سەرۆکی ٨١ شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەو شارەوانییانە، دەنگدەدەن.
بڕیارە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.