شام
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا ئاشکرای کرد، لە ئاکامی ھێرشی ھێزەکانی ئەسەد بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لە ژمارەیەک لە پارێزگەکانی سوریا، ١٧٨ کەس کوژراون، بەشێوەیەک لە
لە دیمەشقی پایتەخت ٤٠ کەس، لە دەرعا ٢٤، لە حەما و حەلەب ٣٤، لە دێر زۆر ١٨، لە رەقا و حمس ١٦ کەس و لە ئیدلیب و کونەیتاوش ٤٦ کەس گیانیان لەدەست دا.
لەلایەکی دیکەوە، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ناوچەکانی حارەستا، یەرموک، دارەیا و کابون ھێرشیان بردە سەر ھێزەکانی ئەسەد و بە گوتەی سوپای ئازادی سوریا، ئەو ھێزانە لە ناوچەی بادەت شاعەر لە حەما فرۆکەیەکی جۆری میگیان خستۆتە خوارەوە و دەستیان بەسەر ٦ تانکدا گرتووە.
ھەروەھا ھێزەکانی ئەسەد بە بۆمب و تانک ھێرشیان بردۆتە سەر ناوچە مەسیحی نشینەکان لەسەر رێگای دیمەشق و حمس و بەو ھۆیەوە زۆر شوێنەواری مێژوویی زیانیان بەرکەوتووە.