Melih Palas,Muhammet Ali Kemal
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
کۆجائەلی - AA
لە شارۆچکەی کارامورسەلی کۆجائەلی لەئەنجامی چوونە ژوورەوەی بارهەڵگرێک بۆ نێو خانوویەک دوای ئەوەی خۆی بە بەربەستی بەنزینخانەیەکدا کێشا، شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون شفێرەکە تەمەنی ٣٨ ساڵ بووە و رووداوەکە لەئەنجامی لەدەستدانی کۆنترۆڵی بارهەڵگرەکە روویداوە.
بارهەڵگرەکە دوای ئەوەی بەربەستی ئاسنینی بەنزینخانەکەی بڕیوە، خۆی بە هۆڵ و ژووری نووستنی قاتی سێی خانوویەکدا کردووە کە لە ئاستی شەقامەکەدا بووە.
لەئەنجامی رووداوەکەشدا شۆفێرەکە هەر لەوێدا گیانی لەدەستداوە.