Kasım İleri
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر رایگه‌یاند "بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كردنه‌ئامانجی دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆ له‌گه‌ڵ هاوبهشەکانمان پێكه‌وه كارده‌كه‌ین".
مارك ئێسپه‌ر له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووە "كۆتایی هه‌فته سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ له‌گه‌ڵ جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان و وه‌زیری به‌رگریی عێراق، (نه‌جاح) شممه‌ری گفتوگۆم كردووه".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له كۆشكی سپی به‌رپرسانی پنتاگۆن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هێرشه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه و گوتی: "سوپای ئه‌مریكا و تیمی نێوان دامه‌زراوه‌كانمان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه بێوێنه‌یه و له پێناو پاراستنی رێساكانی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی كه ئێران بنكۆڵی ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان پێكه‌وه كارده‌كه‌ین".
به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌یان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك و به‌رزبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له خاكی ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراون.
له كاتێكدا هێشتا سعوودیه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كۆتایی هه‌فته له تویتێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌رچه‌ند سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وای نیشان ده‌ده‌ن كاری دیپلۆماسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێران له پشت نزیكه‌ی ١٠٠ هێرشه كه كراونه‌ته سه‌ر سعوودیه.
رۆژی شەممە له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر دوو کارگەی كۆمپانیای ئارامكۆ. هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حووسییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان به ١٠ فڕۆکەی درۆن هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی گشتی جگه له به‌كارهێنانی مووشه‌كی بالیستی كورتمه‌ودا و ناوه‌ند مه‌ودا كه له لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌وه تێك ده‌شكێندرێن، به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌نه ئامانج.
ماوه‌یه‌كی زۆره ناسه‌قامگیری سیاسیی یه‌مه‌نی گرتۆته‌وه و پێكدادانه‌كان له نێوان حووسییه‌كان كه ئێران پشتگرییان ده‌كات و هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كه سعوودیه و ئیمارات پشتگیریان ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامه.
حووسییه‌كان له ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه سه‌نعا-ی پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی یه‌مه‌نیان له‌ژێر کۆنترۆڵدایه. هاوپه‌یمانییەتی عه‌ره‌بیش بهڕابەرایەتی سعوودیه له ئاداری ٢٠١٥ه‌وه پشتگیری حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات دژبە حووسییه‌كان.