Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه مایكڵ فلین، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئیداره‌ی سه‌ركۆماری ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له لایه‌ن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی (FBI) چاڵی بۆ هه‌ڵكه‌ندراوه.
سارا ساندەرز له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی له‌باره‌ی فلین-ه‌وه دوا كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا پێشتر دانی نا به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كرابوون و باسی له‌وه كردبوو له‌گه‌ڵ داواكاری گشتیی له هه‌ماهه‌نگیدابوون.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یزانن په‌نابردنه به‌ر رێگایه‌كه كه زۆر گونجاو نییه و گوتی: "(FBI) پێودانگی پڕۆتۆكۆڵی به‌زاند و چاڵی بۆ جه‌نه‌راڵ فلین هه‌ڵكه‌ند".
سارا ساندەرز تاكه هۆكاری به‌زاندنی پێودانگه پڕۆتۆكۆڵییهكانیش له لایه‌ن (FBI)یه‌وه بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به‌مهۆیه‌وه وا بیرده‌كه‌نه‌وه ئیداره‌ی تره‌مپ به‌دڵی ئه‌وان بكات و ده‌توانن ئه‌مه‌ش په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز داكۆكی له‌وه كرد كه (FBI) به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ "بڕیاری پێشوه‌خته"ی داوه و نیگه‌رانی خۆیانی ده‌ربڕی به‌و دانیشتنه‌ی بڕیاره بۆ سزادانی فلین ئه‌نجام بدرێت.