Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
سیناتۆری كۆماریی، لیندسی گراهام له میانی به‌شداریكردن له‌و دانیشتنه‌ی کە به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA)، گینا هاسپیل له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی رێكیخستبوو رایگه‌یاند، سەرجەم سیناتۆران له‌و باوه‌ڕه‌دان جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌شداره له‌و تاوانی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌دا.
لیندسی گراهام له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه بۆ كه‌ناڵی Fox TV كه به‌وه ناسراوه له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نزیكه رایگه‌یاند، دانیشتنه داخراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی باشترین دانیشتن بووه له كۆی سه‌رجه‌م ئه‌و دانیشتنانه‌ی له كۆنگرێس به‌شداری كردووه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه سیناتۆران به به‌رپرسانی سی ئای ئه‌ی-یان راگه‌یاندووه، نزیكه‌ی دوو ساڵه شازاده محه‌مه‌د چاودێری خاشقجی ده‌كات و گوتی: "ئه‌م كاره به هه‌ستیارانه ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه‌ش ده‌سته‌ڕاستی محه‌مه‌د بن سه‌لمان-ه. سیناتۆرانی به‌شداربوو له دانیشتنه‌كه گومانیان له‌وه نه‌بوو كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌شداره له‌و تاوانه. له لایه‌ن شازاده‌ی جێ‌نشین كه‌سانی دیكه‌ش رفێندراون و بردراون بۆ سعوودیه".
لیندسی گراهام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پشتگیری له فرۆشتنی چه‌كی وڵاته‌كه‌ی به سعوودیه ناكات و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا پێویستی به سعوودیه بێت هێشتا سعوودیه زیاتر له‌و پێویستی به ئه‌مریكایه.