Murat Özgür Güvendik
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
جۆهێنسبۆرگ – AA
سه‌ركۆماری كۆماری باشووری ئه‌فریقا، كایرڵ رامافۆسا له په‌یامێكیدا بۆ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی زیانه‌كانی رووداوه توندوتیژییه‌كان و تاڵانكارییه‌كانی خسته‌ڕوو كه له ٩ی ته‌مووزه‌وه ده‌ستیان پێكردووه.
كایرڵ رامافۆسا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ركۆماری پێشوو، جاكوپ زوما و له یاخیبوونهكاندا به‌لایكه‌م ٢١٢ كه‌س كوژراون و دوو هه‌زار و ٥٥٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ١٦١ مۆڵ، ١١ كۆگا، هه‌شت كارگه و ١٦١ خاڵی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
رامافۆسا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كاندا ده‌كه‌ن، گوتی: "كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كانمان گۆڕه‌پانه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن، ته‌واوی هاووڵاتییانمان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل خرایه پاڵ جاكوپ زوما له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه ناچار كرا له ٢٠١٨ ده‌ست له پۆستی سه‌ركۆماری بكێشێته‌وه.
دواتر به بڕیاری دادگای ده‌ستووری له ٢٩ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ زوما به ١٦ تۆمه‌تی جیا جیا وه‌ك گه‌نده‌ڵی، زێده‌خه‌رجی، فرتوفێڵ، قاچاخچێتیی باج و خه‌راج و سپیكردنه‌وه‌ی پاره سزای ١٥ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.