Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2015
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەنقەرە رایگەیاند "لەنێو داعشدایە و كەسێكی گرنگە. ئەمە ئەو بەشە بینراوەی شاخە سەهۆڵەكەیە. لەبەشە نەبینراوەكەیدا ژمارەیەك كەس كە پەیوەندییان بە پەكەكەوە هەیە چەكدارانی داعشیان گواستووەتەوە، ژمارەیەك كارمەندی هەواڵگری خۆیان خزاندووەتە نێو چەكدارانی داعشەوە. ئەو كاتەی توانیمان هەموو ئەمانە ئاشكرا بكەین، ئەو كاتە وێنە راستەقینەكە دەردەكەوێت".
ئەحمەد داودئۆغڵو لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی كەناڵی بەیاز تی ڤیدا وەڵامی پرسیارەكانی لەبارەی پێشهاتەكان دایەوە.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی "ئایا ئاكپارتی دەتوانێت جارێكی دیكە حكوومەت پێكبهێنێتەوە؟" داودئۆغڵو رایگەیاند ئامانجی یەكەمی هەر پارتێكی سیاسیی ئەوەیە بتوانێت حكوومەتی وڵاتەكەی بەتەنها پێكبهێنێت.
سەرۆکوەزیران گوتی: "ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین بەتەنها حكوومەت پێكبهێنین. نیازی ئەوەشمان نییە گەلەكەمان تاقیبكەینەوە. گەلەكەمان ئێمە تاقیدەكاتەوە. لەراستیدا لەدوای 7ی حوزەیرانەوە ئەگەر بێت و بەڕێز باخچەلی نەیگوتایە 'نەخێر' لەوانەبوو حكوومەتێكی زۆر ئاسانتر لە روانگەی جەهەپەوە پێكبهێنین. لەبەر ئەوەی ئەو گوتی 'نەخێر' نەتوانرا حكوومەت پێكبهێنرێت و هەڵبژاردن بووە كارێكی پێویست".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.