Safvan Allahverdi,1 23
10 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا سەربە پارتی كۆماری كه یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌داره ناوداره‌كانی ئه‌و وڵاته لیندسی گراهام رایگه‌یاند "هیوادارین رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه توركیا هه‌ست به دڵنیایی خۆی بكات له‌وه‌ی كه ئه‌و چالاكییانه‌ی له سووریا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین ئاسایشی توركیا ناخاته مه‌ترسییه‌وه".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، لیندسی گراهام دوای به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له فراكسیۆنی پارتی كۆماری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی پشتیوانیكردنی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه بۆچی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پشتیوانی له پشتگیری ئه‌مریكا له لایه‌ن وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی، ئاشتۆن كارته‌ر-ه‌وه كرد بۆ یه‌په‌گه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و هێشتاش پشتگری له‌و گرووپه ده‌كات، گراهام داكۆكی له‌وه كرد كه یه‌په‌گه هاوكاری ئه‌مریكای كردووه له شكستهێنان به داعشدا و به پێویستی زانی ئه‌مریكا ئه‌وانه جێ نه‌هێڵێت كه هاوكاری كردوون.
- "رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تورکیا بکەم"
گراهام جەختی لەوەکردەوە کە لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا سەبارەت بە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە تێدەگات و "سەبارەت بە نیگەرانییەکانی تورکیا هەستیارە".
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە بەمشێوەیە درێژەی بە گوتەکانی دا:
"ماوەیەکی درێژە ئەمە دەبینم. تا بڵێی هاوسەنگییەکی هەستیارە. ئێمە نامانەوێت هاوپەیمانەکانمان کە لەوێ شەڕی دوژمنێکی ترسناکی وەک داعش دەکەن، جێبهێڵین، بەڵام لەو کێشەیەش کە تورکیا لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی نێو یەپەگە هەیەتی، تێدەگەم. هیوادارین رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه توركیا هه‌ست به دڵنیایی خۆی بكات له‌وه‌ی كه ئه‌و چالاكییانه‌ی له سووریا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین ئاسایشی توركیا ناخاته مه‌ترسییه‌وه. بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەوبارەیەوە، رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تورکیا بکەم".
گراهام لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئەمریکا چۆن دەتوانێت متمانە بدات بە تورکیا کە نیگەرانیی ئەمنیی هەیە، ئاماژەی بەوەکرد، قورسە وەڵامی پرسیارێکی لەوشێوەیە بداتەوە.