Ahmed Abdelmonem Khalıfa Abdelbaky,Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
ته‌رابلوس – AA
له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حەفته‌ر بۆسه‌ر شاری موزروق باشووری رۆژئاوای لیبیا، ٢٠ كه‌س کوژران و زیاتر له ٣٥ی دیكه‌یش برینداربوون.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌حرار له زاری ئەندام لە په‌رله‌مانی لیبیا له بازنه‌ی موزروق، ره‌حمه ئاده‌م بڵاویکردەوە کە له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حەفته‌ر بۆسه‌ر شاری موزروق، ٢٠ كه‌س له خێڵی تۆوبۆو کوژراون و زیاتر له ٣٥ی دیكه‌یش برینداربوون.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی موزروق، محه‌مه‌د عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خێڵی تۆوبۆو له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵا كراونه‌ته ئامانج و زیانی گیانی و ماڵیان به‌ركه‌وتووه؛ به‌ڵام نه‌چووه ناو ورده‌كاری زیاتره‌وه.
میدیاكانیش بڵاویانکردەوە، هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری.
تاكو ئێستا هێزه‌كانی خه‌لیفه حەفته‌ر له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.