Ömer Erdem
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
خەرتووم - AA
له‌چوارچێوه‌ی پێکدادانەکاندا کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە لە نێوان سوپای سوودان و هێزی نیمچە سەربازیی هێزەکانی پشتیوانی خێرا له‌و وڵاته دەستیپێکرد، له هێرشێكی ئاسمانیی سوپادا لانیكه‌م ٢٠ كه‌س كوژران.
به‌پێی ئەو زانیارییانەی لە شایەتحاڵهكانەوه دهستكهوتوون، لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سه‌ربه سوپادا بۆ سەر گەڕەکی دارسەلامی ئومدورمان لە رۆژئاوای خه‌رتووم، لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و منداڵیشیان له‌نێودایه.
لە راگه‌یه‌ندراوی سوپای سووداندا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئومدورمان، ژماره‌یه‌ك ئەندامی هێزەکانی پشتیوانی خێرا کوژراون و كه‌لوپه‌لی جەنگییان لەناوبراون.
- هێزەکانی پشتیوانی خێرا: "لە هێرشه‌كه‌ی سوپادا لانیکەم ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوه"
لەو راگه‌یه‌ندراوه‌شدا كه له‌لایه‌ن هێزەکانی پشتیوانی خێراوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامی هێرشی سوپادا لە ئومدورمان لانیکەم ٣١ کەس کوژراون و دەیان کەسی مەدەنیش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ لە خەرتووم پایته‌ختی سوودان و بەحری و ئومدورمان لە ناوەڕاستی وڵاته‌كه، شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا روویاندا.