Sangar Hamad Azeez
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
بۆگۆتا - AA
بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی پێداگۆجی کۆڵۆمبیا و زانکۆی نیشتمانی لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا پێکهەڵپڕژان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا.
له كۆڵۆمبیا پۆلیس به‌ره‌نگاری ئه‌و خوێندکارانه بوویه‌وه كه داوا ده‌كه‌ن بوودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ خوێندنی باڵا زیادبكرێت و له‌باره‌یه‌وه خوێندکارانی هەردوو زانکۆ خۆپیشاندانێکیان سازکرد.
ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه ناڕه‌زایه‌تیی خوێندکاران، ئه‌كادیمیستان و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان دژی سیستمی باج و ئه‌و بوودجه‌یه‌ی بۆ خوێندنی باڵا ته‌رخانكراوه، درێژه‌ی هه‌یه.
له زۆر شاری كۆڵۆمبیا ناڕه‌زایه‌تیی هاوكات ئه‌نجامده‌درێن و له بۆگۆتای پایته‌خت به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندکاران چه‌ندین رێپێوان له ناوچه جۆراوجۆره‌كان به‌ڕێوه‌چوون.
خوێندکاران ماوەی چەند کاتژمێرێک شەقامەکانی نزیک لە زانکۆی پێداگۆجی کۆڵۆمبیا-یان بەرووی هاتوچۆ داخست و بەهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر روویدا.
پۆلیس بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیش گازی فرمێسک‌ڕێژ و گوللـەی پلاستیکی بەکار هێنا و بەهۆیەوە پێکهەڵپڕژان لەنێوان پۆلیس و خوێندکاران روویدا.
بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانی خوێندکاران و پێکدادانیان لەگەڵ پۆلیس، سەرۆکایەتی زانکۆ تا بڕیاری دووەم هاتنەژوورەوەی قوتابیانی بۆ ناو زانکۆ قەدەغە کرد.
حكوومه‌تی کۆڵۆمبیا دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای دیالۆگی له خوێندکاران كردبوو.