Ahmet Karaahmet
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ئیدلب – AA
له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی داروت عیزه رۆژئاوای حه‌له‌ب، منداڵێك کوژرا و سێ مه‌ده‌نیش برینداربوون.
لیوای ٤٦ی سوپای رژێم و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران، شارۆچكه‌ی داروت عیزه-ی رۆژئاوای حه‌له‌ب کە له سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب-دایه، بۆردومان کرد.
له ئاكامی بۆردومانەکەدا، منداڵێك کوژرا و سێ مه‌ده‌نیش برینداربوون.
بریندارەکان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
له ئاكامی هێرشه‌كانی رژێم بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٣ كه‌س کوژراون.