Ramal Abdullah Mahmood
21 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2017
ریفۆرمخوازانی ئێران سەرکەوتنی حەسەن روحانی-یان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێراندا لە شەقامەکانی تارانی پایتەخت پیرۆز کرد.
گەنجانی ریفۆرمخوازی تاران، سەرکەوتنی روحانی-یان بەسەر پاڵێوراوی بنئاژۆخوازەکان، ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە شەقامی وەلی عەسر پیرۆز راگرت. بە بەرزکردنەوەی وێنەکانی روحانی دروشمیان بۆ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، میر حوسەین موسەوی دەگوتەوە.
دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران، هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی توندیان گرتەبەر بەڵام دەستیان لەو چالاکییە بێمۆڵەتانە وەرنەدا کە بە بۆنەی راگەیاندنی ئەنجامەکانەوە بەڕێوەچوون.
حەسەن روحانی بە پشتیوانی ریفۆرمخواز و بنئاژۆخوزە میانڕەوەکان توانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا کە رۆژی هەینی بەڕیوەچوو بە بەدەستهێنانی لە سەدا ٥٧ی دەنگەکان جارێکی دیکە ببێتەوە سەرکۆمار.