Seyit Aydoğan
16 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
ئۆتاوا - AA
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی G7 له ساڵیادی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا له ساڵی 2014دا، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا به سیفەتی سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی G7 له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند "ئێمه وه‌ك وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا ده‌كه‌ین له 17ی ته‌مووزی 2014دا كه گه‌شتی نێوان ئه‌مستردام و كوالا لامپوری ئه‌نجام ده‌دا".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.