Halil Silahşör
11 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2026
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران محەمەد باقر قالیباف کە سەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە گفتوگۆکانی پاکستانی لە ئەستۆیە، لە فڕۆکەخانەی ئیسلامئاباد وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەبارەی گوتەکانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس'ی دایەوە.
قالیباف وێرای ئاماژەدان بە ئەزموونەکانی تاڵی ڕابردوو لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێراندا، گوتی: "بە داخەوە ئەزموونی ئێمە لە دانوستانەکان بە شکست و شکاندنی بەڵێنەکان کۆتایی پێهاتووە. لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا دوو جار لە میانی دانوستانەکاندا، سەرەڕای نییەت پاکی ئێران، هێرشمان کرایە سەر و تاوانی جەنگی ڕووی دا، ئێمە نیەتیمان باشە بەڵام متمانەمان نییە".
قالیباف لە درێژەدا گوتی، ئەگەر ئەمریکاییەکان بۆ ڕێککەوتنێکی ڕاستی و داننان بە مافی گەلی ئێران ئامادە بن، تارانیش ئامادەیی تێدایە. لەگەڵ ئەوەشدا، قالیباف هۆشداری ئەوەی دا، "لە جەنگی دواییدا کە ئەگەر بیانەوێ لە دانوستانەکان وەک نمایشێکی بێ ئاکام و ئۆپەراسیۆنێکی فریودەرانە کەڵک وەرگرن، ئەوە ئێمە بە ئیمان بە خوا و پشت بە گەلەکەمان ئامادەین کە مافەکانمان (لە ڕێگەی دیکە) بە دەست بهێنین".
بەر لەوە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس ڕایگەیاندبوو کە، ئەگەر ئێرانییەکان بە نیەت پاکی دانوستان بکەن، ئێوە ئێمە دەستی هاوکارییان بۆ درێژ دەکەین، بەڵام ئەگەر بیانەوێ یاریمان پێ بکەن، ئەوە ئاکامێکی باشی نابێت".