رامەڵلا
ئەو فەلەستینییانەی لەبەشی رۆژھەڵاتی شاری قودس دەژین دەڵێن ژیانێکی پڕ لەچەرمەسەریان ھەیە لەوێ و ناچارن بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بچنە دەرەوەی شاری قودس.
حکومەتی ئیسرائیل، بەدروستکردنی دیوار ناوچەکانی (سەمیرە ئەمیس وکەفر عەقەب) جیاکردەوە لە(قەلەندییە و کەمپی شافات موڵتەجی) لەناشاری قودس دا، ئێستا رەوشی خزمەتگوزاریی و ئابووریی دانیشتووانی ئەوو ناوچە لێدابڕاوانە جیاوازیی زۆری ھەیەو ئەو بەشەی فەلەستینییەکانی لێ دەژین دانیشتووان زۆر بەئەستەم دەتوانن لێی بمێننەوە.
بەگوێرەی قسەی ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە دەژین ھەموو رۆژێک بنەماڵەیەکی فەلەستینی بەناچاری کۆچ دەکات بۆ دەرەوەی شاری قودس.
تۆفیق ئەلتوری، یەکێ لەدانیشتووانی ناوچەی سەمیرە ئەمیس بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA گوتی " فەلەستینینییەکانی نیشتەجێی قودس، باری قورسی ژیان و گرانی کرێی خانوو ناچاری کردوون لەدەرەوەی شاری خۆیان بژین. شارەوانیی قودس داوای پارەیەکی زۆر دەکات بۆ مۆلەتی دروستکردنی خانوو ئەگەر بەبی مۆلەت خانوو دروستبکەن بێجگە لەوەی خانووەکەی دەڕووخێنن پارەی لێدەسەێنن وەکو سزادان".
ئەلتوری ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا فەلەستینییەکان لەمەترسی ئەوەدان لەلایەن ئیدارەی ئیسرائیلەوە مافی نیشتەجێبوون لە ئاوارەکانی فەلەستین وەرگرێتەوە .
لەگەڕەکی سەمیرە ئەمیس پیاوێکی دیکە بەناوی (ئەحمەد حەمید) گوتی " ئێستا لەگوندێ دەژین . شارەوانیی قودس بە ھیچ جۆرێ یارمەتیمان ناداو خزمەتگوزاریی پێشکەشی دانیشتووان نەدەکرد بۆنموونە لە گەڕەکەکەمان زبڵ و خاشاکی زۆر کەڵەکە دەبوو شارەوانی نەداھات کۆیانکاتەوە".
بەرپرسی سەنتەری مافی کۆمەڵایەتیی قودس (زیاد ئەلھاموری) جەختیکردەوە لەڕاستی قسەی دانیشتووانی رۆژھەڵاتی قودس و رایگەیاند: گرانبوونی کریێ خانوو و مۆڵەتی خانوو دروستکردن وایکردووە فەلەستینییەکان لەو ناوە بچنە دەرێ و لەشوێنانی دیکە نیشتەجێ بن.
ئەلھاموری ئاماژەی بەوەدا لەسنووری ئەو دیوارەی ئیسرائیل دروستیکردووە ١٢٠ ھەزار فەلەستینی لەو ناوچەیە دەژین .
بەگوێرەی بڕیاری ئیدارەی ئیسرائیل ھەر فەلەستینییەک لەقودس نیشتەجێ بێ، پێویستە (کارتی شین) ی پێ بێ کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل دەدرێتە ھەر کەسێ ئەوان مافی نیشتەجێبوونی پێ رەوا ببینن .
وەزارەتی کاروباری ناخۆی ئیسرائیل سالی ٢٠١٢ رایگەیاندبوو % ٦٤ دانیشتووانی قودس جولەکەن و ٣٦% ی عەرەبن.