Abdullah Shukur
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
مۆسکۆ - AA
فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری رووسی دوای ١٠ خولەک لە ھەڵسانی لە فڕۆکەخانەیەکی شاری مۆسکۆ، بە ٧١ سەرنشینەوە لە ناوچەی رامەنسکۆی نزیک شاری مۆسکۆ کەوتەخوارەوە.
وەزارەتی باری لەناکاوی رووسیا، رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی جۆری Antonov An-148 ی سەر بە ھێڵی ئاسمانی ساراتۆڤ، دوای ١٠ خولەک لە ھەڵسانی لە فڕۆکەخانەی دۆمۆدێدۆڤ پەیوندی پێوە پچڕاوە.
راشگەیەنرا کە فڕۆکەکە ٦٦ گەشتیار و شەش کارمەندی تێدا بووە و لە ناوچەی رامەنسکۆی باشووری رۆژئاوای شاری مۆسکۆ کەتووەتەوە خوارەوە.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراون.
وەزیری گەیاندنی رووسیا، ماکسیم سۆکۆلۆڤ سەردانی ناوچەکەی کرد و زانیاری لەبارەی رووداوەکە وەرگرت.