Muhammet İkbal Arslan
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
لەفكۆشا - AA
نيشتنەوەى دوو فڕۆكەى سەربازى جۆرى رافالە و فڕۆكەيەكى بارهەڵگرى جۆرى C-130 سەر بە هێزى ئاسمانيى فەڕەنسا لە قوبرسی رومی راگەيەندرا.
بە گوێرەى ئەو هەواڵەى كە لە رۆژنامەى پۆليتيس بڵاوكراوەتەوە، لە چوارچێوەى لێكتێگەيشتنى هەماهەنگيى بەرگریى لە نێوان قوبڕسى رومی و فەڕەنسا كە لە ١ى ئابەوە چووەتە بوارى جێبەجێكردن، دوو فڕۆكەى سەربازىی و فڕۆكەيەكى بارهەڵگرى سەر بە هێزى ئاسمانيى فەڕەنسا لە بنكەى ئاسمانيى ئاندرێس پاپاندريو لە ناوچەى باف نيشتنەوە.
فڕۆكە فەڕەنسييەكان كە بۆ ماوەى چەند رۆژێك لە باف دەمێننەوە، ئەركى چاودێرى لەو بەناو ناوچەى ئابوورى سنووردارەى قوبرسی رومی كە تاكلايەنانە رايگەياندووە و لە گەڵ هێزى دەريايى فەڕەنسا لە ناوچەكە هەماهەنگى دەكات.
فەڕەنسا و حكوومەتى قوبڕسى روومی پلانى ئەوەيان هەيە لە مانگى ئەيلوولدا مانۆرەيەكى سەربازى ئاسمانى ئەنجامبدەن كە وا چاوەڕواندەكرێت چەند وڵاتێكى ديكەش بەشدارى مانۆرە سەربازييەكە بكەن.
لەو هەواڵانەى كە لە ژمارەى ٦ى ئابى رۆژنامە يۆنانييەكاندا بڵاوكراوەتەوە، ئاشكراكراوە كە رێكەوتنى هەماهەنگى بەرگريى نێوان فەڕەنسا و قوبرسى رومی كە لە ساڵى ٢٠١٨دا واژۆكراوە، لە سەرەتاى ئەم مانگەدا چووەتە بوارى جێبەجێكردنەوە.
فەڕەنسا و قوبرسى رومی ، بە تايبەتى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست لە شوێنێكى زۆر چالاكى هاوبەش ئەنجامدەدەن، رێككەوتنى نێوان توركيا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لە دژى رێكەوتنەكەيانە.