Zana Natık Kerem
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
غەززە ــ AA
لە ئاکامی پەلامار و تەقەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خاڵێکی سەربازیی حەماس و بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیاندا لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٥٥ فەڵەستینی کوژران و برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەسین روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ئیسرائیل، خاڵیکی کەتیبەکانی عززەددین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومانکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو فەڵەستینی بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەبو ملوج تەمەن ٣٣ ساڵ و عەلا ئەلبوبلی تەمەن ٢٩ ساڵ کوژراون و دووی دیکەش برینداربوون.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە ھەر لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، دوو فەڵەستینی بە ناوەکانی رەمزی روحی عەبدو تەمەن ٣١ ساڵ و رائید خەلیل ئەبو تەیر تەمەن ١٩ ساڵ کوژران و ٤٩ خۆپیشاندەری دیکە برینداربوون.
لای خۆیەوە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئێدرئی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆردومانکردنی خاڵە سەربازییەکەی سەربە حەماس لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لە وەڵامی رووداوێکی تەقەکردن ئەنجامدراوە ک لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە لە سنووری کەرتی غەززە ئەنجامدرا و بە ھۆیەوە دوو سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون.