Tolga Akbaba
13 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2026
تاران - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد ئەگەری هەیە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بێت، ئەمریکا و ئیسرائیلیش بەرپرسیار زانی.
لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودسدا لە تاران، عێراقچی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.
عێراقچی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ئێستادا نرخی نەوت زۆر بەرزبووەتەوە و، گوتی: "بە ڕەچاوکردنی سیاستەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، وا دیارە ئەگەری هەیە لە داهاتووشدا نرخەکان بەردەوام بن لە بەرزبوونەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران عێراقچی، ئاماژەی بەوە کرد ئەمریکا و ئیسرائیل ناوچەکە بەرەو کارەسات پەلکێش دەکەن و، ڕایگەیاند: "پێویستە ئەم وڵاتانە باجی ئەمە بدەن".
گوتیشی: "سەرەڕای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، گەلەکەمان بە ملیۆنان کەس لەسەر شەقامەکانن. نەک تەنیا لە تاران، بەڵکو لە هەموو شارەکاندا کۆماری ئیسلامی سووربوونی خۆی لەسەر پشتیوانی کردنی قودس، فەڵەستین و هەموو ئەو بەهایانەی ساڵانێکی زۆرە بەرگرییان لێ دەکەین، نیشان دا. پشتیوان بە خودا بەم هێز و پێداگرییەوە بەردەوام دەبین و دوژمنانمان ناچار دەبن دان بە هێزی گەلی ئێراندا بنێن".