Tolga Akbaba
11 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2026
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند دەستیان بە هێرشکردنە سەر چەندین ئامانج لە ئێران کردووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) بڵاوی کردەوە کە بە فەرمانی سەرۆکی وڵاتەکەیان، دەستیان بە هێرشێک بۆ بەرگرییکردن لە خۆیان کردووە دژ بە ئێران.
بە پێی بەیاننامەکەی سێنتکۆم هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاتژمێر ١٥ خوولەکی نیوەشەو بە کاتی هەولێر دەستی پێکردووە.
دوای ڕاگەیاندنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لە تارانی پایتەخت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە کەوتە کارەوە و هاوکات دەنگی چەندین تەقینەوە لە دوورگەکانی سیریک و میناب و قشم لە باشووری ئێران بیسترا.
میدیای ئێرانیش بڵاوی کردەوە کە هەندێک خاڵ لە دوورگەکانی قشم و هەنگام بە ئامانج گیراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاوی کردەوە کە لە ئاوەکانی باشووری وڵاتەکەیان، لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران پێکدادان ڕوویداوە.