نیویۆرك
میراتگری دووەمی شانشینی بەریتانیا و دوكی كامبریج ویلیام و ھاوسەرەكەی، بە سەردانێكی رەسمی دوو رۆژە گەیشتنە ئەمریكا و لە لایەن زۆرێک لە راگەیاندنكاران و خەڵكی ئەمریكاوە بە درێژایی رێگە تا ئۆتێلەكەیان پێشوازییان لێكرا.
رێكخراوە ھاوكارییە مەدەنییەكان و كەرتی تەكنەلۆژیا بەشدارییان لە چالاكییەكانی رێوڕەسمی سەردانی جێنشینی دووەمی بەریتانیا بۆ ئەمریكا كرد.
چاوەڕوان دەكرێت شازادە ویلیام لە سەردانەكەی بۆ واشنتۆن، لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە جۆن كیری كۆببێتەوە.
شازادەی بەریتانیا و ھاوسەرەكەی رۆژی ٩ی كانوونی یەكەم كۆتایی بە گەشتەكەیان دێنن.