پاریس
له دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی دووەم قوتووی ره‌شی فڕۆكه‌ی ژێرمەن وینگزی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی ئه‌ڵمانیا كه له باشووری فه‌ڕه‌نسا كه‌وته خواره‌وه، ده‌ركه‌وت كه یاریدەدەری فڕۆكه‌وانه‌كه، ئەو فرۆكه‌كه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست خستووه‌ته خواره‌وه.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی ئاسمانی سڤیلی فه‌ڕه‌نسا به نووسراوێك رایگه‌یاند كه له دوای دۆزینه‌وه‌ی دووەم قوتووی ره‌شی فڕۆكه‌كه و پاشان لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ری ده‌ركه‌وتووه كه فڕۆكه‌وان، ئهندرێیاس لوبیتز فڕۆكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست خستووه‌ته خواره‌وه.
راشگه‌یه‌نرا كه لوبیتز فڕۆكه‌كه‌ی خستووه‌ته باری لێخوڕینی ئۆتۆماتیكی و پاشان به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی خستنه‌خواره‌وه‌ی ده‌ستكاری پێوه‌ره‌كانی كردووه.
جێگه‌ی باسه قوتووی دووه‌می ره‌شی فڕۆكه‌كه، زانیاری ته‌كنیكی فڕۆكه‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه.