Ethem Emre Özcan
26 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2026
سەرەڕای ئاگربەست و لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كرده سەر پارێزگای نەباتیە لە باشووری لوبنان و بۆردومانی كرد.
ئیسرائیل سەرەڕای ئاگربەستی ناوچەکە و لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران کە ئاماژە بەوە کراوە لوبنانیش دەگرێتەوە، بەردەوامه لە هێرشەکانی بۆ سهر ئهو وڵاته.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کاتەکانی بەیانی دوو هێرشی ئاسمانییان كردووهته دەوروبەری ناوچهی نەباتیەی سهروو.
هاوكات تۆپخانەکانی ئیسرائیل لە کاتەکانی ئێوارەدا نزیکەی ١٠ گوللەتۆپیان ئاڕاستەی دەوروبەری ناوچهكانی بەڕاشیت و بەیت یاهون کرد و تەقەشیان بە ئاڕاستەی بەیت یاهون کرد.
له لایهكی دیكهوه، دوێنێ بەهۆی هێرشێکی سوپای ئیسرائیلەوە به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچهی مەیفەدوونی نەباتیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.