Sümeyye Dilara Dinçer
10 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، ئەنوەر ئیبراهیم ڕایگەیاند: "تورکیا وڵاتێکە بە شێوەیەکی بەرچاو هەست و شکۆی نەتەوەیی بەرزکردووەتەوە و، بووەتە هێزێکی جیۆپۆلەتیکی".
لە میانی بەشداری کردنی لە "ڕێوڕەسمی بەراتی بۆ بەخشینی دکتۆرای فەخری"دا، کە لە ناوەندی کۆنگرەی نێودەوڵەتیی لە پوتراجایا بەڕێوەچوو و، تیایدا دکتۆرای فەخری لەلایەن سوڵتانی پەراک نازرین شاوە بەخشرایە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئیبراهیم گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرۆکوەزیرانی مالیزیا ئەنوەر سوپاسی ئەردۆغانی کرد بۆ ئەو هاوبەشی و هاودەنگییە گەورەیەی سەرکۆمار ئەردۆغان هەوڵی بنیاتنانی دەدات لەگەڵ مالیزیادا و، ئاماژەی بە پێشکەوتنەکان و ئەو وەبەرهێنانانە دا کە تورکیا لە بوارەکانی وەک تەکنەلۆجیای بۆشایی ئاسمان و ژیری دەستکرد ئەنجامیداوە.
ڕاشیگەیاند: "تورکیا لە هەموو کات بەهێزترە. هۆکارەکەشی کار و هەوڵەکانی (سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە). سەرکردەیەکن سنوورەکانتان تێپەڕاندووە".
سەرۆکوەزیرانی مالیزیا ئەنوەر، باسی لەوە کرد کە سیاسەت هەردەم ئەنجامی بەرجەستەی نییە، بەڵام کارێکە پێویستە بکرێت و، ڕایگەیاند: "تورکیا وڵاتێکە بە شێوەیەکی بەرچاو هەست و شکۆی نەتەوەیی بەرزکردووەتەوە و، بووەتە هێزێکی جیۆپۆلەتیکی".