Özcan Yıldırım
18 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، فێلیکس تشیسێکێدی کۆبووەوە.
لە دووهەمین ڕۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا ٢٠٢٦دا كه ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانێتی، سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، فێلیکس تشیسێکێدی کۆبووەوە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا، ئالپارسڵان بایراکتار و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و ڕاوێژکاری باڵای سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، حەسەن دۆغان ئامادە بوون.