Mustafa Melih Ahıshalı,Rewa Mahmut Hasan
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
تاران-AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ خوڵوسی ئاکار بە بانگهێشنامەی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، محەمەد بەکری گەیشتە شاری تاران.
ئاکار ئەمڕۆ ئێوارە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە شاری تاران و لە فڕۆکەخانەی میھرئاباد لە لایەن جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران و بەپرس لە کاروباری نێودەوڵەتی، قادر نیزامی و باڵیۆزی تورکیا لە تاران، رەزا ھاکان تەکین پێشوازی لێکرا.
سبەی بەیانی لە دوای رێوڕەسمی سەربازیی، ئاکار و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، بەکری کۆدەبنەوە و پرسەکانی ئاسایشی سنوور، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئاکار لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن رووحانی و سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عەلی شەمخانی و وەزیری بەرگری، ئەمیر خاتەمی کۆببێتەوە.