Zeynep Katre Oran
28 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2026
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوی كردهوه، ئێران بە مووشەکی بالستی کوێتی کردووەتە ئامانج و، مووشەکەکە لەلایەن سوپای کوێتەوە تێكشكێندراوه.
لهو بارهیهوه، سێنتکۆم لە تۆڕی كۆمهڵایهتی ڕایگهیاند: " کاتژمێر ٢٢:١٧ ی ڕۆژی ٢٧ی ئایار بەکاتی ڕۆژهەڵات، ئێران مووشەکی بالستی ئاڕاستەی كوێت کرد و مووشەکەکە لەلایەن هێزەکانی كوێتهوه به سەرکەوتوویی ڕێگریی لێكرا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکەی سهر كوێت وەک پێشێلکردنی ئاگربەست ناوزهند کراوە و، باس لهوه كراوه كه هێرشه مووشهكییهكه چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە بووه كه ئێران پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراوی ئاڕاستە کردووه.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژه بهوهیش كراوه کە سوپای ئەمریکا ڕێگریی لە درۆنهكان کردووە.