Ethem Emre Özcan, Burak Dağ
28 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2026
سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ناوچەی شوەیفەت لە باشووری بەیروت-ی پایتەختی لوبنان.
سوپای ئیسرائیل سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی لە ١٧ی نیسانەوە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و، لە ١٧ی ئایارەوە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیغای ئەدرەعی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی بڵاوی كردهوه كه هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێک لە لوبنان.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنەکانی لوبناندا بڵاوکراونەتەوە، لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا باڵەخانەیەک لە ناوچەی شوەیفەت کراوەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیلدا باس لهوه كراوه كه لە هێرشەکەدا بەرپرسی یەکەی مووشەکیی فەوجی ئیمام حوسێنی حزبوڵڵا، عەلی حوسەینی کراوەتە ئامانج.
لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە هێرشەکەدا حوسەینی کوژراوە، حزبوڵڵا هێشتا هیچ ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.