قاھیرە
نیمچە دوورگەی سینا لەسەردەمی (محەمەد مورسی) کە بەکودەتای سەربازیی لەسەر کار لابرا، بە ھێرشی تیرۆریستی بووە رۆژەڤی نیمچە سەرەکی میسر، دوای روودانی کودەتاش خەریکە دەبێتە ناوەندی کابووسێکی تازە. سەرباری ئەوەی لە سنووری ئیسرائیلیشەوە رێگای چوونە ناو بیابانی سینا نادرێ، بەڵام لەگەڵ ھەڵبژاردنی میسر دەکرێتە ئامانج.
بەھۆی ( کێوی تور)ی حەزرەتی موسا، دەوڵەتی ئیسرائیل نیمچە دوورگەی سینا بە ستراتیژیی وەسف دەکات، پسپۆرانیش ئەو ناوچەیە لە رووی زەمینیەوە بە ناوەندێکی گرنگی بەیەکگەیاندنی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقا دادەنێن. ھەروەھا بەیەکبەستنەوەی دەریای سوور و دەریای سپی بە کەناڵی سوێس گرنگی ئەو ناوچەیە دوو ئەوەندەی تر زیاد دەکات.
نیمچە دوورگەی سینا بەدرێژایی ٢٦٥ کم ھاوسنوورە لەگەڵ ئیسرائیل و بەرێژایی ١٤ کم ھاوسنوورە لەگەڵ کەرتی غەززە لەفەڵەستین.
ژمارەی دانیشتووانی سینا بە ھەردوو ناوچەی (رەفەح و عەریش) کە زۆربەیان فەڵەستینین، ھەروەھا لەگەڵ ١٢ تیرەی عەرەبی بەدو دەگاتە ٥٠٠ ھەزار کەس.
کێوی تور لە سینا
زۆربەی تیرەکانی بەدو ژیانیان لەسەر بەخێوکردنی حوشتر و بزنە، ھەروەھا خەڵکی ناوچە ئاودارەکانیش سوود لە خاکە بەپیتەکەیان وەردەگرن و بە چاندنی خورما، زەیتون و شەفتالین بژێوی ژیانیان دابین دەکەن. خەڵکی کەناری دەریای سووریش لەسەر راوە ماسی و قاچاخچێتی لە ناوچە شاخاوییەکان دەژین.
تیرەکانی سەڤارکا، ئەرمیلات، عەرەب کاتیا، مەساعید، بیلی، تەڕابیان، عەیایدە، ئیحڤیتات، تەیاھا، ساحافلا، ئیکبی، جەبەلیە، مزیانا، ئیکلیکات، قارارشە، بادارا و تاڤارا، بە بەناوبانگترین تیرەکانی سینا دەژمێردرێن.
سینا لەڕووی ئیدارییەوە بەسەر دوو پارێزگا دابەشکراوە، پایتەختی باکووری سینا (ھەریش)ە تور (کێوی تور) کەشوێنی دەرکەوتنی پێغەمبەر موسایە بە پایتەختی باشووری سینا دەژمێردرێت.
قەنتەرەی رۆژھەڵات و رۆژئاوا کە رۆژھەڵات و رۆژئاوای سینا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە گرنگترین شوێنی دانیشتووانی سینا دەژمێردرێ، شەیخ زوەید کە زیاتر بەدو تیایدا نیشتەجێن و لەسنووری رەفەح لە رووی باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ غەززەو عەریش بە گرنگترین شار دەژمێردرێت.
لە باشووری میسر بەنداوی ئەسوان ھەیە کە لەلایەن کۆمپانیای STFA تورکی دروستکراوەو توانایەکی زۆری لە وەبەرھێنانی وزەی کارەبا ھەیە، لەناوەڕاستی سینا بەناو ھەردوو شارۆچکەی نەھیل و تیمید دا تێدەپەڕێ.
شاری (شەرەم ئەلشێخ) دەکەوێتە سەر دەریای سوور، ساڵانە گەشتیاران لە دەرەوەی میسر رووی تێدەکەن بە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاریی دادەنرێت.
شاری عاکەبە سەرەڕای ئەوەی ناوەندێکی گەشتیارییە بەھۆی ئەو بەندارانەی لەو شارە لەسەر دەریا دروستکراون، بۆتە ناوەندێکی گرنگی سینا بۆ گواستنەوەی دەریایی.