Mustafa Melih Ahıshalı
10 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2026
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردهوه، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا، هیچ وڵاتێك لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە نەکراونهته ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران (IRNA)، ڕاگەیاندراوی سوپای پاسدارانی سەبارەت بەو بابەتە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەو هەواڵانە کراوە کە سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر دامەزراوەکانی هەندێک لە وڵاتانی کەناری باشووری کەنداوی بەسره بڵاوکراونەتەوە و، هاتووە: "هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرەتای دەستپێکی ئاگربەستەوە تا ئێستا، هیچ وڵاتێکیان نهكردووهته ئەنجام. ئەگەر ئەم هەواڵانە ڕاست بن، بێگومان ئەم کارانە کاری سەهیۆنی دوژمن یان ئەمریکایە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ئەگەری لێدانی هەر ئامانجێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئەوا لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکی فەڕمییەوە ڕادەگەیەنرێت، هەر کارێک لە ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانیاندا نەبێت، پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نییە.