Abdullah Shukur
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
ئیدلیب
یەکێک لە پزیشکانی ناوەندێکی تەندروستی لە شارۆچکەی بینیشی سەر بە ئیدلب بەناوی مائید بەدوا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە ئەنجامی دوو ھێرشی ئاسمانی ناوەندی تەندروستی شارۆچکەکە بە تەواوی رووخاوە.
بەدوا راشیگەیاند کە ئەوە تاکە ناوەندی تەندروستی شارۆچکەکە بووە و لە ئەنجامی ھێرشەکەش سێ ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری و ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی پزیشکی لەناوچووە.
لە لایەکی دیکەش سەرچاوەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە رژێم ناوەندە تەندروستییەکەیان بۆردومانکردووە.