Mazın Asad
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو لەبارەی بکوژی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە گوتی: "بکوژەکە ناوی مەولوود مەرت ئاڵتان تاشە و لە دایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٤ە ناسنامەی شاری مانیسایە، لە دوا ناوەندی کۆماری ئانادۆڵو، کۆلیژی پۆلیسی ئونساڵ روشتی و ئیزمیر خوێندوویەتی، ماوەی دوو ساڵە کارمەندی بەڕێوبەرایەتی ھێزەکانی ئامادە بوو".
سۆیڵو لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان، لەبارەی کوژرانی باڵیۆزی رووسیا لە شاری ئەنقەرە رایگەیاند: "ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٥ ی ئێوارە لە پێشانگایەکی ھونەری لە ناوەندی ھونەری چاغداش، باڵیۆزی رووسیا لە شاری ئەنقەرە ئاندرێی کارلۆڤ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لەو ناوندە، رووبەڕووی ھێرشی چەکداری بووەتەوە. بەداخەوە تا کاتژمێر ٠٧:٥٣ ھەوڵی پزیشکی تەواوی لەگەڵ دراوە و بەڵام دۆستی بەرێزمان گیانی لەدەستداوە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی: "ھەفتەی رابردوو دەرفەتی ئەوەمان ھەبوو کە لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێزیان لە شاری مۆسکۆ کار بکەین. بە داخەوە لە نێو خەمێکی زۆر داین. پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێ بۆ ئەوەی بکەرانی ئەم کارە قێزەونە ئاشکرا بکرێن و بدرێنە بەردەم دادگا".
سۆیڵو ھەروەھا گوتی: "ئەم ھێرشە، ئەم کردەوە تیرۆریستییە، ھەوڵێکی تیرۆرە بۆسەر پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا. ئەمە ھەوڵێکی گەورەی تێکدەرانەیە. بەتایبەت لەکاتێکدا کە پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا زۆر لە باشیدایە. ئێمە لەو بڕوایەداین فیشەکەکە ئاراستەی تورکیا و متمانەی میللەت و وڵاتمان و دۆستێکمان کراوە. کردەوەیەکی ناپاکانەیە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "دەبێ ئەوە بزانرێت کە ئەم ھێرشە ئێمە و تورکیای بە قوڵی خەمبار و بریندار کردووە. بۆیە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی فیدراسیۆنی رووسیا و گەلی رووسیا و خانەوادەی بەڕێز باڵیۆز دەکەین".
سۆیڵو راشیگەیاند: "لەکاتی ئەنجامدانی ھێرشەکە ھەر سێ بریندارەکە، لەیلا گوندۆغان، ئەناستاس زیمبراکلی کە لە دایکبووی ئەلبانیایە و ھاووڵاتی تورکیایە لەگەڵ ئەنل دەیار رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دەستبەجێ خراونەتە ژێر چارەسەریی پێویست. یەکێک لە برینداران بە ناوی ئەنڵ دەیار لە نەخۆشخانە دەرچووە و بریندارەکانی دیکە یەکێکیان لە باسکی و ئەوی دیکەش لە قاچی برینداربوون.".