Sefa Mutlu
17 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌فریقا، به‌ره‌و ئه‌نگۆلا به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌ردۆغان به‌رله به رێكه‌وتنی بۆ ئه‌نگۆلا كه به‌دوای ئه‌ویشدا سه‌ردانی تۆگۆ و نێجیریا ده‌كات له میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ بۆ میدیاكاران دوا.
دواتر ئه‌ردۆغان سڵاوی له سه‌ربازانی ریزگرتوو كرد و له‌لایه‌ن جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای و پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا و به‌رپرسی لقی ئیستانبوڵی ئاك پارتی، عوسمان نوری كاباكتهپهوه به‌ڕێ كرا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگری، بازرگانی، وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار یاوه‌ری ئه‌ردۆغانن له‌و گه‌شته‌دا.