Dlshad Saifaalddin Ahmed
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
رێوڕەسمەكە لە كڵێسای ماریوسف لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی و قەشە و مەسیحییەكانی شارەكە و بەرپرسانی رێكخراوەكە و نوێنەری پاپای ڤاتیكان، بەڕێوە چوو.
رێكخراوی ئەسیسی پاكس ئنتەرناسیۆنال نوێنەرایەتی پاپای ڤاتیكان دەكات و لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا یەكەمجارە خەڵاتی ئەو رێكخراوە ببەخشرێتە ژنێك كە ئەویش هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری سكرتێری گشتی حزبەكە و سەركۆماری پێشووی عێراق، جەلال تاڵەبانی-یە.
بەرپرسانی رێكخراوەكە دوای بەخشینی خەڵاتی رێكخراوەكە و خەڵاتی پاپای ڤاتیكان فرانسیس، ئاماژەیان كرد بەوەی بەلای ئەوانەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ژنێكی گرنگە و خزمەتی گەورەی بەئاوارە مەسیحییەكان و منداڵان و هەژاران كردووە.