Dmitri Chirciu
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژهی بهوه كرد سبەینێ لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، مارکۆ ڕوبیۆ کۆدەبێتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لاڤرۆڤ دوای کۆبوونەوەی ڕووسیا-یهكێتیی دەوڵەتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە مانیلای پایتەختی فلیپین، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد.
سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوبیۆ، لاڤرۆڤ ڕایگهیاند: "لەسەر کۆبوونەوەکە ڕێککەوتووین. دوێنێ لەگەڵ ڕوبیۆ سهرپێی گفتوگۆمان كرد. کۆبوونەوەکە سبەینێ بەڕێوەدەچێت. هیوادارم دەرفەتی ئەوەمان هەبێت سەرنجەکانی خۆمان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بخەینەڕوو. کۆبوونەوەکە بەسوود دەبێت".
لاڤرۆڤ كۆبوونهوهكهی ساڵی ٢٠٢٥ی سەرکۆماری ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی لە شاری ئەنکۆریج له ئەلاسکا وەبیرهێنایهوه و، باسی لهوه كرد لەو لووتکەیەدا لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری قەیرانی ئۆکراینا بەدەستهاتووه.
گوتیشی: "لەسەر ئەو بنەمایە کار دەکەین کە هاوکارە ئەمریکییەکانمان هێشتا لەسهر ئهو پێشنیارانەن لە ئەنکۆریج پێشکەشیان کردبوون".