Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
نیویۆرک - AA
بەپێی هەواڵێکی میدیای ئەمریکی سایتی نووسینگەی هاووڵاتییبوون و کۆچبەرانی کەنەدا تووشی کێشەبووە و بەردەست نییە.
لەئێستادا سایتی نووسینگەکە لەکاتی چوونەژوورەوەدا هەڵە دەدات و ئاماژە بەوە دەکرێت کە دوای دەرچوونی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەکاتێکدا کاندیدی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ لەپێشەوەیە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران خوازیارن بەرەو کەنەدا بڕۆن هەر ئەوەش وای کردووە کە سایتی کۆچبەران دابخرێت.