Ramal Mahmood
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
تاکە رێگای بەیەکەوە بەستنەوەی ناوەندی شاری مووسڵ کە لە دەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگارکراوە بە بەری رۆژهەڵآتی شارەکە پردێکی کۆن و تەنگەبەری ئاسنە.
دوای ئەوەی بەشێکی زۆری پردەکانی سەر رێگای هاتوچۆی نێوان هەولێر-مووسڵ لە شارەکە لە ئابی ٢٠١٤ لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە تەقێنرانەوە، خەڵک ناچاربوو ئەم پردە کۆنە بەکار بهێنن.
ئەم پردە کە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ لەسەر ئاوی زاپ درووستکراوە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی پردەکە بەڵام تاکو ئێستا تەواو نەبووە.
ئەم پردە وەکو پێویست نییە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی کۆچکردوو بۆ شارەکە، ئەوەندەی لە خزمەت هاتنەوەی هێزە ئەمنییەکان و هاتنی کاروانی هاوکاری مرۆیی و ئۆتۆمبێل بۆ شارەکەیە.
لەمبارەیەوە شۆفێری بارهەڵگر محەممەد قاسم بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ژیان لەو ناوچانەی مووسڵ کە لە دەست داعش رزگارکراون ئاسایی بووەتەوە. هەموو رۆژێک تاکو لەوبەری پردەوە دێمە ئێرە لە ریزی قەتارەگرتوو نۆرە دەگرم".
شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە گەڕەکی گۆکچەلی عەبدولمەجید مستەفا، گوتی: "پێویستە ئەو کەسانەی بەهۆی پێکدادانەکان برینداربوون بیانگەیەنمە هەولێر. بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بە سەد حاڵ تاکو دەتوانین لەم پردە تەسکەوە تێبپەڕین".
بەهۆی تەنگەبەربونی پردەکەوە لە هەردوولا ئۆتۆمبێلی زۆر لە ریز وەستاون و چاوەڕێی پەڕینەوە دەکەن.