Sangar Hamad Azeez
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
سەبارەت بە بۆردومانکردنی بنکەی سەربازی رژێمەکەی ئەسەد لە سووریا لەلایەن ئەمریکاوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن گوتی: "هێرشەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی ورد ئەنجاممان دا. ئەم هەنگاوەشمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوە".
بەهۆی ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا پێشوازی لە سەرۆکی کۆماری چین شی چینگپینگ دەکرد، وەزیری بەرگری ئەمریکا، تیلەرسن سەرۆکایەتی شاندێکی دیپلۆماسی کرد و سەبارەت بە لێدانی سووریا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هێرشەی ئەنجامیان داوە لە شوێنی خۆی بووە و گوتی: "ئەوەی ئەسەد دەرهەق بە گەلەکەی خۆی دەیکات قابیلی قبوڵ کردن نییە".
تیلەرسن جەختی کردەوە لەوەی کە ئەوە بڕیارێکی گشتگیر و دروستە کە لەلایەن ترەمپەوە دراوە و گوتی: "هێرشەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی ورد ئەنجاممان دا.ئەم هەنگاوەشمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوە".