Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
ئەسانسیۆن - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی پاراگوای، ماریۆ ئابدۆ بێنیتاز راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا جەختیان لەسەر "بەھێزبوونی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە".
لە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی پاراگوای و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بێنیتاز بۆ یەکەمین جار پێشوازی لە سەرکۆمارێکی تورک دەکات و جەختیش لە گرنگی ئەو سەردانە کراوەتەوە.
ھەر لە راگەیەندراوەەکەدا زیاتر ھاتووە: "ھەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر بەھێزبوونی پەیوەندی دیپلۆماتیکی کردووەتەوە، بەمەش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بە کردنەوەی نوێنەرایەتی ھەردوو وڵات و دانای باڵیۆزی تورکیا لە پاراگوای، ئەرمەغان ئینجی ئارسۆی.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لایەنەکان رێککەوتن لەسەر واژوکردنی دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی پەروەردە، رۆشنبیری، زانست و تەکنۆلۆژیا، وەرزش و چەندین بواری دیکە.